Related Comments Lyrics

خۆشەویستی من …
تا دەمی مردن
ناوی تۆ لەگەڵ خۆم ئەنێژم
تۆ گوڵی بەهار…
من هەورێکی تار
بارانەت بەسەردا ئەڕێژم

هەناسەم، گوڵم…
خاتونی دڵم
خۆشم ئەوێی خۆت ئەیزانی
لە خۆشی تۆوە…
دڵ لەخۆ بۆوە
من بێ تۆ تۆ بێ من ناتوانی

بەتۆوە دنیام…
وەک بەهەشتە بۆم
دەس نادەم لە سێوەکانت
زستانەکانیش …
ڕەنگی بەهارن
کە غونچە ئەکەی لێوەکانت

تۆ جوانترینی…
ناسکترینی
گوڵ بە جوانیت ئەبەزێ
وەرە باوەشم…
بۆنت هەڵمژم
ڕیشی من ڕومەتت ناگەزێ